
ژمارەیەک چەکداری گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە ناوەراستی بەغدا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حووسییەکان لەسەر داوای گرووپە چەکدارەکانی عێراق بارەگایەکی "ستراتیژی"ـیان لە بەغدا داخستووە، هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئێرانی هۆشداریی داوە، ئەگەری هەیە عێراق بکرێتە ئامانج لە لایەن ئەمریکاوە.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکانی یەمەن، گرووپە چەکدارەکانی عێراق فشار لەو گرووپە دەکەن چالاکییان لە عێراق کەمبکەنەوە و بارەگاکانیان داخەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ـیان ڕاگەیاندووە، گرووپی چەکداریی حووسیی یەمەنی بارەگایەکی ستراتیژییان لە ناوەڕاستی بەغدا داخستووە، ئەوەش لەسەر داوای گرووپێکی چەکداریی شیعی بووە.
سەرچاوەکان ئەوەشیان دووپات کردەوە، لە ئەنجامی زیادبوونی فشارەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەری هەیە حووسییەکان دوو بارەگای دیکەش لە بەغدا و شارێکی دیکە لە باشووری ئەو وڵاتە دابخەن.
قووڵتر: لە هەفتەی ڕابردوو، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە نهێنی سەردانی بەغدای کردووە، چاوی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکان کەوتووە و داوای لێکردوون، هیچ چالاکییەکی نەکەن ئەمریکا و ئیسرائیل توڕە بکات و دۆخەکە "هەستیارە"، هاوکات هۆشداریی داوە کە ئەگەری هەیە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق.
لە لایەکی دیکەوە: ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە گوایە حووسییەکان سەربازگەیەکی ڕاهێنانیان لە ناوچەی خاڵس لە پارێزگای دیالە بەکارهێناوە و بوونی لەو ناوچەیە هەبووبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا چەندین هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی سەعدە، بەیزا و جۆف و پێگەی حووسییەکانی کردە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






