
وێنەی هێرشەكە- میدیای جیهانی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتی و فڕۆکەکانی تایبەت بە هێزی دەریایی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15 درۆنی چەکدارانی حووسییەکانیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو درۆنانە هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراوە بۆ کەشتییە بازرگانییەکانی هاوپەیمانان و هێزی دەریایی ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند لە ناوچەیەکی یەمەن هێرشێکیان دژ بە حووسییەکان کردووە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هاوێشتنی دوو مووشەک لەلایەن ئەو گروپە چەکدارەوە.
باکگراوند: لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە لە فەڵەستین درووستبووە، حووسییەکان پاش ماوەیەک دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن، ئەمەشیان وەک پشتیوانییەک بۆ فەڵەستینییەکان کردووە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی چەند جارێک وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە گورزی ئاسمانییان لە حووسییەکان وەشاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





