
ساتی هەڵدانی مووشەکەکە لە لایەن حووسییەکانەوە. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکە کراوە، بەڵام بە سیستمی بەرگری ئاسمانی خراوەتە خوارەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-03-23، حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل مووشەکەکە خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی وماددی نەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ''بەهۆی مەترسی هێرشی ئاسمانی زەنگی ئاگادارکەرەوەمان لە قودس و چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدا دوای ئەوەی مووشەکێکمان خستە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو''.
لە لایەکی دیکەوە: یەحیا سەریع ، وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، ''حووسییەکان دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامداوە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە یافا بە مووشەکی ''فەڵەستین 2'' و ژمارەیەک کەشتی جەنگی سەر بە کەشتی فڕۆکە هەڵگری 'یو ئێس ئێس هاری ترومان' لە دەریای سوور بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج".
زانیاری زیاتر: دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە هەفتەی ڕابردوو، حووسییەکانی یەمەن وەک پشتتیوانییەک بۆ کەرتی غەززە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە و ئیسرائیل دەستپێکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






