کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 24 ئازار

نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەم هەفتەیەدا، دەست بە پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێـمی کوردستان و عێراق دەکات و ماوەی مانگێک دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە 25ی ئادار دەستپێبکات بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
- نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردن لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدەدرێت، پرۆسەکە بریتیە لە زیادکردنی ناوی نوێ، ڕاستکردنەوە، گۆڕانکاریکردن، لابردن، تۆمارکردنی ئاوارەکان و هێزە ئەمنییەکان.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەی لە نێوان مانگی 10 بۆ 11ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەن سیاسییەکان دروست بێت، بەشێک لەلایەنەکانیش دەیانەوێت چەند بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






