
کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، لە یەمەنەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تەلئەڤیڤ و کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 17 هێرشی ئاسمانی نوێی کردە سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکان لە پارێزگای سەعدە و چەند ناوچەیەکی دیکەی یەمەن، هەر دوای ئەوە حووسییەکانیش ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان لە دەریای سوور ئەنجامداوە و کەشتییەکی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حووسییەکان ڕایگەیاند، ''پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیلمان لە ناوچەی داگیرکراوی یاڤا لە تەلئەڤیڤ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج و سەرکەتووبووین''.
هاوکات گوتیشی، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل تا ئەو کاتەی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕادەگرێت بەردەوام دەبن.
باکگراوند: لە 15-3-2025ـەوە ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان دەستپێکردووە، وەک خۆیان دەڵێن چەندین سەرکردەی ئەو گرووپەی کوشتووە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






