
دیمەنی ژمارەیەک گەشتیار لە هاوینە هەواری بێخاڵ. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران سیستمی نوێ پەیڕەو دەکات، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار لەمبارەیەوە دەڵێت 'لەسەر دوو ئاست ئامادەکاریمان بۆ جەژنی ڕەمەزان کردووە'.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە بۆنە ئاینی و نەتەوایەتییەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لەپێناو دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران، لە هەموو ڕوویێکەوە یەکە ئیداری و ئەمنییەکان ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی گشتیی هەماهەنگی لەنێوان دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت ئاسایشی بازگەکان و وەزارەتی ناوخۆ هەیە، هەروەها لیژنە بۆ بازگەکان و ناو شارەکان و بەسەرکردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان پێکهێنراوە.
زانیاریی تایبەت: لەسەر ئاستی تایبەت دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان کۆبوونەوەی کردووە، سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی جەژن و پشوودا کراوە دەبن.
زانیاریی زیاتر: دەستەی گەشتوگوزار هەشت ژمارەی پەیوەندی وەکو هێڵی گەرم لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارە سەربەخۆکان دەخاتە کار، بۆ ئەوەی لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو گەشتیار پەیوەندیان پێوە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی گەشتوگوزار کار لەسەر بەرنامە و پلانێکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی داتای ورد لەسەر گەشتیارەکان دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت گەشتیار حەز بە چ جۆرە گەشتوگوزارێک دەکات و خەڵکی چ وڵاتێکە و چەند پارە خەرج دەکات، لەسەر ئەم پێوەرە سیستمی نوێی گەشتیاری دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





