
دیناری عێراقی، وێنەگر: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێککارەکانی ناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراق تەواوکراون، وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆران کراوە و هیچ تێبینییەک نەبووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە دەنێردرێ و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارشەممەى ڕابردووەوە لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ئاراستەى وەزارەتى دارایی عێراق کراوە، وردبینی تەواو بووە و تەنیا واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی ماوە.
زانیاریی تایبەت: دیوانی چاودیری دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکیان لەبارەی شێوازى ئامادەکردنى لیستەکە نەبووە. لیستی مووچە لە 44 خانە پێکدێت و بە دوو شێواز نێردراوە:
یەکەم: ناوی مووچەخۆرانی وەزارەتە شارستانییەکان، خانەنشینان و تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى بەگوێرەى ئەو لیستە نێردراوە کە داواکراوە، واتە بە زمانی عەرەبی.
دووەم: ناوی مووچەخۆرانی وەزارەتە ئەمنییەکان تەنیا ئاماژە بە ژمارەى میلاک و بڕى مووچەکانیان کراوە، مانگەکانى ڕابردوو بە هەمان میکانیزم لیستى مووچە نێردراوە و کێشەى نەبووە.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێشبینی دەکرێت تا ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی پارەکە بخاتە سەرهەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."
زانیاریی زیاتر: بڕی پارەکە 618 ملیار دینار یان کەمێک زیاترە، دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی، لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دەکات.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ گەیشتنی پارەکە و پڕکردنەوەی کورتهێنان بە داهاتی ناوخۆ، لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 31 کانوونی یەکەم
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە






