
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی عێراق لە واشنتن ڕایدەگەیێنێت، شاندێک بە نوێنەرانی زیاتر لە 50 کۆمپانیای ئەمریکی سەردانی عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەممە 2025-3-29، نزار خەیرڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتن، لەگەڵ ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا-عێراق لەگەڵ جێگرەکانی کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نزار خەیرڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتن لە پۆستێکیدا لەتۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنە لۆجستییەکان بۆ سەردانی داهاتووی شاندێکی بازرگانانی ئەمریکی بۆ عێراق، کە نوێنەری زیاتر لە 50 کۆمپانیای ئەمریکی لەخۆدەگرێت کە تایبەتمەندن لە وزە، چاودێری تەندروستی، پەروەردە، گواستنەوە و کەرتە گرنگەکانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو فەرهاد عەلا ئەلدین، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاندبوو، گەشەسەندنی ئابووری عێراق بووەتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی گەورەی ئەمریکا. چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
- بەم نزیکانە عێراق پێشوازیی لە شاندێکی باڵا دەکات کە نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکی تێدایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەلی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی تێگەیشتن لە واقیعی نوێ و سەقامگیری عێراق، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و کۆمپانیا ناوخۆییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






