
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئیستا تەنیا حەوت لیست و قەوارەی سیاسی و 29 کاندیدنی سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمارکردووە، سبەش کۆمیسیۆن لایەنەکان بە میکانیزمەکانی هەڵبژاردن ئاشنا دەکات.
وێنە گەورەکە: بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 39 لیست و قەوارەی سیاسی دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن. سبەی دووشەممە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە میکانیزمەکانی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی 14-03-2024 دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکان و بەهۆی کەمی کاتیش بۆ ئامادەکارییەکان کە 10-6ی ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت، زەحمەتە وادەکە دریژبکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مەرجە لایەنە بەشداربووەکان پاکانەی دەستەی دەستپاکی لیست و بەربژێرەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن، تا ئێستا حەوت لایەنی سیاسی و 29 کاندیدی سەربەخۆ فۆرمی بەشداربوونیان پڕکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: تێچووی مامەڵەی بەربژێری سەربەخۆ یەک ملیۆن دینارە، بەربژێر لەنێو لیست پێنج ملیۆن دینار و بەربژێری نێو هاوپەیمانێتییەکان 10 ملیۆن دینارە.
گۆشەیەکی دیکە: بەربژێرانی دانیشتووی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سنووری ماددەی 140) مافی دەنگدان و خۆبەربژێکردنیان نییە، چونکە ئامێری ئەلیکترۆنی کارتەکانیان ناخوێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم