لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 122 ملیۆن کەس سەردانی سعوودیەیان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئازار

دیمەنێکی ناو حەرەمی مەککەی پیرۆز - وێنە (سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ زیاتر لە 122 ملیۆن کەس سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی سعودییەیان کردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 16 ملیۆنیان عەمرەیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە لە ساڵی 2016ەوە ڕوانگەی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاریی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2030 ڕاگەیاندووە، بەوتەی وەزیری ئابووری سعوودییەش ئێستا کەرتی نانەوتی وڵاتەکە 52%ی داهاتی دەوڵەت پێکدەهێنێت کە گەشتیاریی ئاینییش پایەیەکی سەرەکیی کەرتی نانەوتی ئەو وڵاتەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتی هەردوو مزگەوتی حەرەمی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) بڵاویکردەوە، لە 29 ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا، 122 ملیۆن و 286 هەزار و 286 عەمرەکار و سەردانیکار سەردانی شوێنە ئاینییە پیرۆزەکانی وڵاتەکەیان کردووە و پەرستشە ئاینییەکانیان لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئیماندا ئەنجامداوە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 16 ملیۆن و 558 هەزار و 241 کەس بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە سەردانی مزگەوتی حەرەمی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەریان کردووە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات 75 ملیۆن و 154 هەزار و 543 نوێژ خوێن سەردانی مزگەوتی حەرەمی مەککەیان کردووە، 30 ملیۆن و 154 هەزار و 543 نوێژ خوێنیش سەردانی مزگەوتی پێغەمبەریان لە شاری مەدینە کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






