ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا ڕێکدەکەون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 نیسان

ڕێککەوتنی هەردوو ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا ڕێککەوتنیان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و کلتووری ئەو دوو گەڕەکە دەپارێزرێت و هەسەدەش تیایاندا دەکشێتەوە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە تایبەتمەندی ئەمنیی، خزمەتگوزاریی، کارگێڕیی، کلتووریی و سیاسی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەپارێزرێت و هێزەکانی ئاسایشی کورد و بازگەکانیان دەمێننەوە، بەڵام هێزی سەربازیی هەسەدە لە گەڕەکەکان دەکشێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی بڵاوکردووەتەوە و گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بریتین لە:
- ڕێز لە تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و کلتووری دانیشتوانی ئەم دوو گەڕەکە دەگیرێت.
- وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش بەرپرسیارە لە پاراستنی دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە.
- هێزە سەربازییەکان بە چەکەکانیانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات دەکشێننەوە.
- بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆکردن لەنێوان حەلەب و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لیژنەیەکی هەماهەنگی پێکدەهێنرێت.
- ئەو دیلانەی هەردوولا کە دوای ئازادكردنی سووریا بە دیل گیراون، ئازاد دەکرێن.
- دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە لە هەموو ئەنجوومەن و بوارەکانی حەلەب نوێنەرایەتییان دەبێت.
- دامەزراوە خزمەتگوزاری و کارگێڕی و پەروەردەیی و شارەوانییەکان دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لیژنە ناوەندییەکان لەسەر چارەسەرێکی هەمیشەیی ڕێککەوتن واژۆ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






