
لۆگۆ و باڵەخانەی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئامادەیی و چالاکییەکانی خۆی لە کەرتی غەززە کەمتر دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل هەشت پزیشکی فەلەستینی، شەش فریاگوزاری بەرگریی شارستانی و کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە باشووری غەززە دەستگیر کردن و هەموویانی کوشت و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا ناشتنی. دواتر گۆڕە بە کۆمەڵەکە دۆزرایەوە و تەرمەکان دەرهێنران.
ئەمەش بزانە: پێشتریش ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل تەنیا لە ماوەی 10 ڕۆژدا 322 منداڵی کوشتووە و زیاتر لە 600 منداڵیش بریندار بوون. بە گوتەی یونیسێف بە شێوەی تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی 100 منداڵ دەکوژرێن و بریندار دەبن، واتە ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشەکانەوە زیاتر لە 15 هەزار منداڵی کوشتووە.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل لە 18ـی ئازارەوە کۆتایی بە ئاگربەست هێناوە و هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردوونەتەوە. لەو کاتەوە ئیسرائیل زیاتر لە هەزار کەسی لە کەرتی غەززە کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، بەمەش ژمارەی کوژارانی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە 50 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"





