ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کارە فەرمییەکانی جیمەیڵی تایبەتی خۆی بەکاردەهێنێت
- جیهان
- 2 نیسان

مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووسێک بە هەڵە خرایە ناو گرووپ چاتێکی ئەمنی لە کۆشکی سپی ئەمریکا، لەو کاتەوە مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، بۆ کارە فەرمییەکانی ئەکاونتی جیمەیڵی تایبەتی خۆی بەکاردێنێت.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە پێشێلکارییەکی ئەمنی گەورە کۆشکی سپی هەژاند، هەروەها والتزیش بەشدار بوو، کە بە هەڵە ڕۆژنامەنووسێکی خستە ناو گرووپ چاتێکی زۆر نهێنی کە لە ڕێگەی ئەپی سیگناڵەوە دروستی کردبوو بۆ هەماهەنگی هێرشە ئاسمانییەکان دژی حووسییەکان لە یەمەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەداوە کە خزمەتگوزاری ئیمەیڵی جیمەیڵ لە گووگڵ کەمتر پارێزراوە، بەراورد بە خزمەتگوزاری نامە ناردنی کۆدکراو کە لەڕێگەی ناردنی سیگناڵ کاردەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، زانیارییەکانی لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنی سێ بەرپرس و پێداچوونەوەی بەو ئیمەیڵانە کردووە کە لە نووسینگەی واڵتزەوە نێردراوە، بەڵام، برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، واڵتز "هەرگیز بەڵگەنامەی نهێنی بۆ ئەکاونتی ئیمەیڵی تایبەتی خۆی یان بۆ هیچ پلاتفۆرمێکی نەپارێزراو نەناردووە".
زانیاریی زیاتر: لە ماوەکانی ڕابردوو، کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی دۆناڵد ترەمپ، وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە ئاشکرابوونی "سیگناڵگەیت"ـی دایەوە و وتی: دۆسیەکە داخراوە، سەرۆک کۆماریش هێشتا متمانەی بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی خۆی هەیە.
لە لایەکی دیکەوە: لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016ـدا، ترەمپ ڕکابەرەکەی هیلاری کلینتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی لەبری سێرڤەرێکی پارێزراوی حکومەت بۆ نامەنووسی فەرمی، ئەکاونتی ئیمەیڵی تایبەتی خۆی بەکارهێناوە، کاتێک لە ساڵی 2009 تا 2013 وەزیری دەرەوە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






