
دیمەنی گواستنەوەی کەلوپەلی بازرگانی ئەوروپی لە ڕیگەی دەریاوە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە کۆتایی مانگی نیسان یەکێتی ئەوروپا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە، دوای ئەوەی بڕیارە ئەمریکا باجی زیادە بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا بسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە باجی زیادە بەسەر ئەوروپا بسەپێنێت، پێشتر ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی ئازادکردنی ئەمریکایە.
لێدوانی فەرمی: سۆفی بەریما وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێش کۆتاییهاتنی مانگی نیسان یەکێتی ئەوروپا وەڵامی سەپاندنی باجی زیادە لەسەر بەرهەمی ئەوروپا لەلایەن ئەمریکاوە دەداتەوە.
بە دوو جۆر وەڵامی ئەمریکا دەدەینەوە، یەکەمیان لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا دەبێت دژ بە سەپاندنی باج لەسەر بەرهەمی ئەلەمنیۆم و پۆڵای ئەوروپا لەلایەن ئەمریکاوە، دووەمیان یەکێتی ئەوروپا خوێندنەوەیەکی ورد بۆ هەموو کەرتەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکاوە دەکات، و دواتر لە کۆتایی مانگی نیسان یەکێتی ئەوروپا بڕیارێکی یەکگرتوو و بەهێزی ئەمریکا دەداتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ستیفن هێپسترێت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئامادەن دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکەن و زیانەکانی شەڕی بازرگانی تەنیا لەسەر لایەنێک نابێت، بەڵکو هەریەک لە ئەمریکا و ئەوروپا زەرەرمەند دەبن.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا و ئەوروپا گرنگترین هاوبەشی بازرگانی یەکترن، و تەنیا لە ساڵی 2024، بە بەهای 865 ملیار یۆرۆ کاڵایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کارەبای کیێڤ دەبڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 500 سەرباز ڕەوانەی شیکاگۆ دەکات
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات