سیناتۆرێکی ئەمریکی لە وتارێکدا بۆ ماوەی 25 کاتژمێر ڕەخنە لە ترەمپ دەگرێت و ڕیکۆرد دەشکێنێت
- جیهان
- 2 نیسان

ئەو سیناتۆرەی لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ماوەی 25 کاتژمێر وتاری دا و تیایدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرت
ئاڤا نیوز
سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕیکۆردی درێژترین وتار دەشکێنێت و بۆ ماوەی زیاتر لە 25 کاتژمێر لە کۆنگرێس وتار دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 'کۆری بووکەر' ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکایە و سەر بە پارتی دیموکراتەکانە، ئەو وتارەکەی خۆی بۆ ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تەرخان کرد.
لێدوانی فەرمی: بووکەر لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە, دۆناڵد ترەمپ مەترسییە بۆ سەر دیموکراسیی ئەمریکا. لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو گوتی, "بابەتەکە جیاوازیی نێوان ڕاست و چەپ نییە، بەڵکو جیاوازیی نێوان ڕاست و چەوتە."
زانیاریی زیاتر: بووکەر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان گوتی، چەند ڕۆژ بەر لە وتارەکە، بەڕۆژوو بووە و وازی لە خواردنەوەی ئاو هێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیکۆردی پێشووی درێژترین وتار هی سیناتۆرێکی کۆمارییەکان بوو بە ناوی 'ستۆرم سورمۆند' کە ساڵی 1957 بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و 18 خولەک لە دژی یاسای مافە مەدەنییەکان وتاری دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە





