
گەلی عەلی بەگ
ئاڤا نیوز
ساڵانە لە پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، گەشتیارێکی زۆر سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، زیاتر لە ٪80ـی کەرتی گەشتیاری دەستی کاری ناوخۆیین.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەزارەها گەشتیاران بۆ پشوودان و چێژ وەرگرتن ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لە کابینەی نۆیەمیش لە ماوەی 5 ساڵدا زۆرترین ڕێژەی وەبەرهێنانی لە کەرتی گەشتیاری کردووە کە %42ـی تەواوی سێکتەرەکان پێک دەهێنێت، ئەمەش وای کردووە ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوون بکات.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار میوانی هەواڵەکانی سەعات 12ـی ئاڤا میدیا بوو و ڕایگەیاند، سێکتەری گەشتیاری دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر زیادکردنی دەستی کاری ناوخۆیی، ئێستا سێکتەرەکەمان زیاتر لە %80ـی دەستی کاری ناوخۆیی تێپەڕاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیبراهیم عەبدولمەجید ئەمانەشی گوت:
- تەنیا لە ساڵی 2024 بە سەرمایەی 322 ملیۆن دۆلار 28 پڕۆژەی گەورەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون.
- لە بازگەکانی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری تەواوەتی کراوە بۆ گەشتیاران تا بێنە ناو هەرێمی کوردستان و تەواوی ڕێکارەکانی هاتنەژوورەوەیان بۆ ماوەی کەمتر لە 5 خولەک کۆتایی پێ دێت.
- لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی ڕووی لە زیاد بوون کردووە، بە جۆڕێک لە %15 بۆ %18بەرزبووەتەوە بۆ %25.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





