پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی بە تەمەنی خوار 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- تەندروستی
- 3 نیسان

مێردمنداڵێک لەکاتی کێشانی جگەرە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ڕووبەڕووبوونەوەی جگەرە و هاوشێوەکانی دەدات و بەهۆیەوە فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی بەکەسانی خوار 18 ساڵ قەدەغە کرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی دوورخستنەوەی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ لە بەکارهێنان و فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی و پاراستنی تەندروستییان، پەرلەمانی عێراق بە نیازە بڕیارێک بۆ ئەم مەبەستە دەربکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق یاسای قەدەغەی جگەرە کێشان لە شوێنە گشتییەکان لە ساڵی 2012ـەوە دەرچووە، بەڵام یاساکە پەکخراوە و کاری پێناکرێت، ئەوەش نیشانەی پرسیار لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی یاساکان وەک خۆی لە عێراق دروستدەکات.
لێدوانی فەرمی: ماجید شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای فەرمی عێراق وتی:
ڕەشنووسی کۆتایی پڕۆژەیاسای ڕووبەڕووبوونەوەی جگەرە و ڤەیب و هاوشێوەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە و هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت.
بەگوێرەی پڕۆژەکە هەر دوکان و لایەنێک جگەرە و هاوشێوەکانی بەکەسانی خوار 18 ساڵ بفرۆشێت، باج و سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.
پەککەوتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ ماوەی حەوت مانگ، هۆکار بووە بۆ ئەوەی کە نەتوانین زۆر یاسای گرنگ پەسەند بکەین.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕەشنووسی یاساکە سزاکان بەمجۆرە دەبن:
٠ جگەرە کێشان لە شوێنە گشتییەکان 50 هەزار دینار پێبژاردن.
٠ فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار 18 ساڵ؛ شەش مانگ زیندانیکردن یان 250 هەزار بۆ 500 هەزار دینار پێبژاردنی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات






