
کۆنگرێسی ئەمریکا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی تایبەتیان بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە هەژموونی ئێران ئامادەکردووە و بەمزووانە پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکای دەکەن.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ لێکنزیککردنەوە و دانوستاندن لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە سەرپەرشتی عومان بەردەوامە، ئەمریکا لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ نەهێشتن و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێڕان، لە عێراق.
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆی وێلسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان و کەسایەتی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لەمبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، خۆشحاڵم پرۆژەیاسای ئازادکردنی عێراق لەدەست ئێران، پێشکەش بە کۆنگرێس دەکەم.
٠ پڕۆژەیاساکە ھەردوو پارتە سەرەکییەکەی ئەمریکا پشتگیریی دەکەن، و تیایدا پاڵپشتییە بۆ ھەوڵەکانی خەڵکی عێراق بۆ ئازادکردنی وڵاتەکەیان لە ئێران.
٠ دەبێت بريكارەکانی ئێران لە عێراق، بترسن، چونکە ئەم پرۆژە یاساییە درەنگ یان زوو پەسەند دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای 180 ڕۆژ لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە، وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا ستراتیژیەتێک بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران پێشکەش بە کۆنگرێس دەکەن.
بابەتە ستراتیژییەکان: پڕۆژەیاساکە داوادەکات حکومەتی ئەمریکا کاربکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەند گرووپ و هێزی چەکداری نزیک لە ئێران، بە پێچەوانەوە ئەمریکا هاوکارییە ئەمنییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت.
شێوازی جێبەجیکردن: دوای 90 ڕۆژ لە دەرچوونی پڕۆژەیاساکە، دەبێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی هەریەکێک لەمانەی خوارەوە دیاری بکات:
٠ لیواکانی ئەبو فەزل ئەلعەباس
٠ فەیلەقی بەدر
٠ بزووتنەوەی نوجەبا
٠ حەشدی شەعبی
٠ کەتائیبی ئیمام عەلی
٠ کەتائیبی جوندلئیمام
٠ کەتائیبی سەیدولشوهەدا
٠ سەرایا جیهاد
٠ سەرایا خوراسانی
٠ مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق
٠ هەر گرووپ و دەستەیەکی دیکە کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەببردرێت.
لە لایەکی دیکەوە: دوای 180 ڕۆژ لە دەرچوونی، دەبێت وەزارەتی گەنجینە ناوی هەریەکە لە بریکارەکانی ئێران لە عێراق بکاتە لیستی سزاکانی کە بریتین لە:
٠ نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق
٠ بانکی ڕافیدەین
٠ هادی عامری، فەرماندەی فەیلەقی بەدر
٠ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق
٠ دەستەی گشتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق
٠ چەندین بەرپرس و بانکی دیکەی عێراق
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن