
چەند سەربازێکی سوپای ئەمریکا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەسەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا بودجەی داهاتوویی وەزارەتی بەرگری ' پنتاگۆن' دەکاتە یەک ترلیۆن دۆلار.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، 2025-04-07، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا بودجەی سەربازی بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەی بکاتە یەک ترلیۆن دۆلار.
لێدوانی فەرمی: پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو باجانەی بەسەر وڵاتاندا سەپاندوومانە زۆر بە ژیری بۆ خزمەتی ژێرخانی سەربازی و بەرگری وڵاتەکەمان بەکاری دەهێنین.
لە لایەکی دیکەوە: ترەمپ گوتی، ئەمە دەبێتە "گەورەترین بودجە کە تا ئێستا بۆ سەربازی پەسەندمان کردبێت".
زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاماژەی بەوە نەکردووە ئایا ئەو یەک ترلیۆن دۆلارە تەنیا بۆ پنتاگۆن دەبێت یان بودجەی گشتیی بەرگریی نیشتمانیی کە دەزگاکانی دیکەش دەگرێتەوە، بەڵام پێشتر پێشبینی دەکرا خەرجییەکانی بەرگری نیشتمانی لە بودجەی داهاتوودا 900 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە