بانکی ناوەندی عێراق "ترلیۆنێک دینار" بۆ بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆر تەرخان دەکات
- عێراق
- 10 نیسان

سیستمی سۆلار. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر بڕی "ترلیۆنێک دینار"ـی بۆ تەرخانکراوە و بۆ ماڵان تا 30 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت، لە ماوەی حەوت ساڵیشدا پارەکە وەردەگیرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ سوود وەرگرتن لە قەرزی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر بۆ ماڵان و کۆمپانیاکان دەرکرد، بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکەش ماوەی دانەوەی قەرزەکە درێژکراوەتەوە و سنووری بەرزترین سوودی بانکیشی دیاریکراوە.
لێدوانی فەرمی: لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئاڤا میدیا، د.ئامانج هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ئەو پارەیەی بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆر دیاریکردووە، ترلیۆنێک دینارە و دەکرێت لە داهاتوودا پارەی دیکەشی بۆ تەرخان بکرێت.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی د.ئامانج هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق:
٠ هەموو کەسێک دەتوانێت قەرزەکە وەربگرێت ئەگەر فەرمانبەر بێت یاخوود نا، بەڵام ئەگەر فەرمانبەر نەبێت دەبێت کەفیلی هەبێت یان خانوو و ئۆتۆمبێک بە ڕەهن دابنێت.
٠ بۆ ماڵان قەرزەکە بەگوێرەی ڕووبەر و پێویستی دەبێت و لەنێوان حەوت تا 30 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت، بۆ پڕۆژەی بازرگانیی و کۆمپانیاکانیش تا ملیارێک دینار بە قەرز دەدرێت.
٠ لەڕێگەی ئۆنلاین داواکاریی پێشکەش دەکرێت و هەر کەسێکیش سکاڵای هەبێت لەدوای دانانی سیستمەکە، لە هەمان پێگەی ئۆنلایندا داواکاریی پێشکەش دەکات و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
٠ کۆمپانیا و هاووڵاتی هیچ پارەیەک وەرناگرن و نایدەن تا سیستمەکە دانەنرێت، لە قۆناغی یەکەمیشدا هەشت کۆمپانیا دیاریکراون بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆر، لەئێستاشدا 16 کۆمپانیای دیکە بۆ هەمان مەبەست ئامادە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت ئامادە نابێت و مالیکیش ناکشێتەوە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە





