ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین. هاوکات لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا تەنیا لە پارێزگای هەولێر پێنج کەس لە ئاودا خنکاون
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە هەردوو وەرزی بەهار و هاوین، چەندین ڕووداوی خنکان لە زێ و ڕووبار و ڕووبەرە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدەن، بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە، ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین، تەنیا ئەو شوێنە گەشتیاراییانە نەبێت کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمساڵ پێنج کەس لە ئاودا خنکاون، سێ ئافرەت و دوو پیاو، تەرمی هەر پێنج کەسیان لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دۆزراونەتەوە و ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
لەلایەکی دیکە: موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان گوتی، سروشتی ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین، لەبەر ئەوەی ئاوەکان تیژڕەون، ئاوەکەیان ساردە، قولایی و تەنکاییان دیار نییە.
ژمارەکان وادەڵێن: ساڵی ڕابردوو 94 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون، بەشی زۆریان تەمەنیان لە نیوان 15 بۆ 25 ساڵی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
- جیهان
- 4 کانوونی یەکەم
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم
ئاسیا؛ بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 1400 کەس گیانی لەدەستداوە
- جیهان
- 2 کانوونی یەکەم
پووتین بۆ ئەوروپا: ئامادەین بۆ جەنگ






