کۆشکی سپی لە بارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ تورکیا: لە ماوەیەکی نزیکدا وردەکاری بڵاودەکەینەوە
- جیهان
- 12 نیسان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی لە بارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا ڕایگەیاند، ئێستا لەسەر وردەکاری سەردانەکەی ترەمپ کاردەکەین، لە ماوەیەکی نزیکدا وردەکاری گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەو وڵاتانەی سەردانی دەکات، بڵاودەکەینەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشتێک بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی تیڤی100ی تورکی، ترەمپ لە مانگی ئایار سەردانی تورکیا دەکات.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە گەشتەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: ئێستا کار لەسەر وردەکارییەکانی گەشتەکە دەکەین، دوای جێگیرکردنی ناوەڕۆکی سەردانەکە، لە نزیکترین کاتدا وردەکاری سەردانەکەی بڵاودەکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات، لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە بارەی چاوپێکەوتنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان گوتی: "جگە لەو سەردانەی سەرۆک ترەمپ بۆ عەرەبستانی سعودیە، هیچ زانیارییەکم لەسەر سەردانەکانی دیکەی نییە، بەڵام ئەگەری هەیە وڵاتانی دیکەش لەنێو پلانی گەشتەکەیدا هەبن".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕێ دەکرێت، ترەمپ لە مانگی ئایاردا سەردانی هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






