
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری لەلایەن ئەندام و لایەنگر و شوێنکەوتووانی بە "پێویست" دەزانێت تەنانەت ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنیش نەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ڕایگەیاندبوو، " بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم ".
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی سەریا سەلام، باڵی سەربازیی ڕەوتی نیشتمانی شیعە کە ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتەکەی کردووە، ئاگاداری کردووەتەوە لەسەر نوێکردنەوەی داتای ئەندامانی ناوەندی سەریا سەلام لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق و پرۆسەی نوێکردنەوەش لە چەند پارێزگایەکی دیکە.
لە هەمان کاتدا: سەریا سەلام، سەبارەت بە نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە چەند پارێزگایەک ئەندامانیان کارتەکانیان نوێکردووەتەوە و لە چەند پارێزگایەکیش پرۆسەکە بەردەوامە.
پەیامی فەرمی: لە وەڵامی ئەو پەیامەی سەریا سەلام، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە جەخت لەسەر پێویستی نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر بایکۆتی هەڵبژاردنیشیان کردبێت و بەشداریی تێدا نەکەن و دەشڵێت: هەرکەسێک کارتەکەی نوێ نەکردبێتەوە، بایکۆتی هەڵبژاردنیش بکات هیچ کاریگەرییەکی نابێت.
پێدراوە ڕاستەکان: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد و کۆمیسیۆنیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕی.
ژمارەکان وادەڵێن: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی 10ـی نیسان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: لە 25-3-2025 تاوەکو 10ـی نیسان، 140 هەزار و 370 دەنگدەر تۆماری کارتەکانیان نوێکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






