
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سووریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی، بڕیار وایە ئەم مانگە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا سەردانی ئەمریکا بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، بۆ بەشداری لە دیداری بەهارەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، کە لە ڕۆژانی 20\21 مانگی نیسان بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، محەممەد یۆسر، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا سەردانی ئەمریکا دەکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە دیدارەکانی بەرپرسانی سووریا لە ئەمریکا، هەوڵی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان دەدەن.
لەلایەکی دیکە: تا ئێستا دیار نییە وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی سووریا ڤیزای ئەمریکایان وەرگرتووە یان نا، تاوەکوو سەفەرەکە بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی شاندێکی باڵای حکومەتی سووریا بۆ کۆبوونەوەیەکی لەمشێوەیە دوای نزیکەی 20 ساڵ. هاوکات یەکەم سەردانی بەرپرسانی باڵای سووریایە بۆ ئەمریکا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






