عێراقچی: گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و ئەمریکا ئەرێنی بووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 نیسان

Abbas Iraqchi, Iranian Foreign Minister
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بڕیارە لە خولی داهاتوو گفتوگۆکان 'چوارچێوە گشتییەکانی ڕێککەوتنی دڵنیایی' تاوتوێی بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە گەڕی یەکەمی گفتوگۆی و دانووستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوەچوو، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دووبارە دانووستان دەستپێبکاتەوە بەڵام ئەمجارەیان بەشێوازی ڕاستەوخۆ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بڕیارە گەڕی دووەمی دانووستان هەفتەی داهاتوو بێت و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان 'تاوتوێی چواچێوە گشتییەکانی ڕێککەوتنی دڵنیایی' دەبێت.
- ئەگەر بتوانین لە کۆبوونەوەی داهاتوو بنەما سەرەکییەکان یەکلابکەینەوە، ئەوا ڕێگەیەکی باشمان بڕیوە و دەتوانین گفتوگۆی ڕاستەقینە دەست پێبکەین.
- هەردوولا دەمانەوێت لە ماوەیەکی کەمدا بگەینە ڕێککەوتن، ئەمە ئاسان نییە بەڵام پێویستی بە ئیرادەی هەردوولایە.
-
زانیاریی زیاتر: عێراقچی لەبارەی گفتوگۆیان لەگەڵ ویتکۆڤ، نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لەوە کردووە، تەنها سڵاوێکی ئاسایمان هەبووە لەکاتی جێهێشتنی شوێنی دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لە عومان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





