
شاری عەفرین لە ڕۆژئاوایی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماریی نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، گەنجێکی کوردێکی تەمەن 34 ساڵ وەکو قایمقامی عەفرین لە ڕۆژئاوایی کوردستان دەستنیشان دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەحمەد شەرع، لەسەرەتایی دەستبەکاربوونیەوە جەختی لەوەکردووەتەوە کە پێویستە کوردیش هاوشێوەیەکی نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی سووریا بەپێی قەبارەی خۆیان بەشداربن لە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتیی، ئێستا لە حکومەتی نوێی سووریا، دوو کورد پۆستیان هەیە یەکێک وەزیر و ئەوەی دووەمیشیان پۆستی قایقامی هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای هەسەدە سەبارەت بە دانانی کەسێک بە قایمقامی عەفرین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوکەسەی لەلایەن ئەحمەد شەرع دیاریکراوە کوردە و ناوی" مەسعود محەممەد ساڵح بەتالە" لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە.
سەرچاوەکەی هەسەدە باسی لەوەشکردووە، دانانی مەسعود محەممەد بۆ ئەو پۆستە بەبێ ڕەزامەندی ئێمە بووە و پێشی ڕازی نین، دیاریکردنی پۆستەکان بەم جۆرە هەمان مامەڵە و بیرکردنەوەی رژێمی پێشووی بەشار ئەسەدە.
پڕۆفایلی قایمقامی نوێی عەفرین:-
- ناوی تەواوی مەسعود محەممەد ساڵح بەتالە و لە ساڵی 1991 لە شاری قامیشلۆ لە دایکبووە.
- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دەرچووی کۆلێژی سەربازییە.
- بەرپرسی پێشووی تەنسیقاتی شۆرش بووە لە دژی ڕژێمی پێشوو لە حەسەکە.
- لەساڵی 2015 تا 2017 لە دەزگای ئاسایشی گشتیی کاری کردووە.
- هاوکات ئەندامی لیژنەی دانووستانکاری تەحریرولشامە بووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەسەدە لەسەر ڕاسپاردەی ئەحمەد شەرع.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا پاراستنی عەفرین لەلایەن پۆلیسی خۆجێی سەربە حکومەتی نوێی سووریاوە بەڕێوە دەبرێت، هیچ گرووپێکی چەکداریی نزیک لە تورکیا لە شارەکە نەماوە.
باکگراوند: لە ڕێککەوتی 10-3-2025 ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی واژۆکرا، ئەمەش بەمەبەستی تێکەڵکردنی چەکدارانی سوپای سووریا دیموکرات لەگەڵ سوپای فەرمی حکومەتی سووریا، هاوکات بەستنەوەی دامەزراوەکانی خۆسەر بە حکومەتی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






