
دیمەنی مەککەی پیرۆز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕێنمایی نوێی بۆ حەجی ئەمساڵ خستە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئەمڕۆ یەکشەممە 13-4-2025ـەوە تاوەکو مانگی شەش، کەس ناتوانێ بۆ عومرە سەردانی سعوودیە بکات.
وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر حەجخواز لە ڕێگەی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری و ڤیزای یەک ساڵە، توانیان بچنە سعوودیە و فەریزەی حەج بەجێبهێنن، بەڵام بە هۆی نەبوونی چاودێری و بەرزی پلەی گەرما ژمارەیەکیان تەندروستییان تێكچوو و بەشێکیشیان گیانیان لەدەستدا، بەشێک لەوانەش هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، پێنج ڕێنمایی خستە بواری جێبەجێکردن، بە گوێرەی ڕێنماییە نوێیەکە لە ئەمڕۆ یەکشەممە بە دواوە، تاوەکو کۆتاییهاتنی پرۆسەی حەج گەشتی عومرە ڕادەگیرێت، ئەوانەشی لە سعوودیەن بۆ عومرە مۆڵەتییان هەیە تا ڕۆژی سێشەممە 29-4-2025 لەو وڵاتە بمێننەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕایگەیاندووە: پرۆسەی عومرە لە 29-4 تاوەکو 10-6-2025 دەوەستێت، لە ڕۆژی 29-4ـەوە ڕێگە بە هاتنە ناوەوە و مانەوەی هیچ ڤیزایەک نادرێت جگە لە ڤیزای حەج.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "یەکەم وەجبەی حەجخوازانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ڕۆژانی 10 بۆ 15ـی مانگی داهاتوو بەرێ دەکەون بۆ سعوودیە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی کاروان ستوونی، "وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە گشتاندنی بۆ هەموو هۆتێلەکان کردووە، لە دوای ڕۆژی 29-4 نابێت شوێنی مانەوە بۆ هیچ کەسێک دابین بکەن جگە لەوانەی ڤیزای حەجیان هەیە، ئەوەی پابەندیش نەبێت سزا دەدرێت و هۆتێلەکەی دادەخرێت.
تاوەکو دوێنێ حکومەتی سعوودیە 18 هەزار کەسی دەستگیر کردووە کە دەیانوویست بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەو وڵاتە بمێننەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






