
لۆگۆی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی قۆناغی دووەمی ڕێکارەکانی دامەزراندنی هەزاران دەرچووی یەکەم و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی تەواو کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی عێراق بەردەوامە لەسەر دامەزراندنی هەزاران پلەی وەزیفی بەگوێرەی پێویستی وەزارەتەکان و بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 59ـی ساڵی 2017 و یاسای ژمارە 67ـی ساڵی 2017، کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لێدوانی فەرمی: سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی ڕایگەیاند: قۆناغی دووەمی دامەزراندنی پێنج هەزار و 900 یەکەمە دەرچووەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان تەواو بوون، داواکاران بەگوێرەی پسپۆرییەکانیان و پێداویستیی وەزارەتەکان بەسەر دامودەزگاکانی حکومەتدا دابەشکراون.
ئەوانەی دامەزراون لە ڕۆژانی داهاتوودا لە هەژماری تایبەتی خۆیان نامەیان پێدەگات، بەم زووانەش فەرمانی وەزاری سەبارەت بە دامەزراندنیان دەردەچێت.
زانیاریی زیاتر: سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمی کوردستان بایۆمەترییان کردووە و دوای پڕۆسەکە ناوی 10 هەزار کەسی شایستە بۆ دامەزراندن ماوەتەوە. لەپێناو دامەزراندنیان وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی داوا لە بەغدا بکرێت پارەیان بۆ دابین بکرێت، بەڵام چارەنووسیان هێشتا نادیارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






