
کۆبوونەوەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی
ئاڤا نیوز
دوای ئەنجامدانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت دوژمنەکانمان چاویان بە سەرکەوتنەکانمان هەڵنایەت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەربوونی 24 کاتژمێر بەسەر گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کۆبووەوە و گوتی دوژمنانمان چاویان بە سەرکەوتنەکانماندا هەڵنایەت.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند:
٠ پێشکەوتنەکانی ئێمە بووەتە هۆی نائارامی و هەراسان بوون و توڕەبوونی دوژمنانمان.
٠ ئەوەی کە دوژمنان توڕە و هەستیار دەکات وشەی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە، بەڵکو پشت نەبەستنمانە بە وڵاتانی دیکە.
٠ ئەمڕۆ وڵات لە هەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتووە بۆیە دوژمنان حەز بە بینینی سەرکەوتنەکانمان ناکەن.
زانیاریی زیاتر: پێشتر عەلی خامنەیی وتبووی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی ئابڕووبەرانە و نا هۆشیارانەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





