
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی.
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر ڕێکارەکانی یەکخستنەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە پیشەسازییە هاوبەشەکان کۆببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 13ـی نیسان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمی گەشەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی تاوتوێکرا، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سوودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕاسپارد دەستبکەن بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکارەکانی یەکخستنەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە پیشەسازییە هاوبەشەکان.
٠ بڕیاردرا کە سەرجەم پارێزگاکان لەماوەی 90 ڕۆژدا هەزار دۆنم زەوی ئامادە و تەرخان بکەن بۆ دامەزراندنی پڕۆژە پیشەسازییەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازییەوەکانەوە دیاری کراوە.
٠ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ژینگە، لە کۆبوونەوەکە پلانێکی وەزارەتی نەوت بۆ ئامادەکردنی گازی شل بۆ کارگەکانی خشت لەبری بەکارهێنانی سووتەمەنی نەوتی ڕەش پەسند کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش






