
چەند گەشتیارێک لە کاتی مەلەکردن لە دووکان؛ وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەرگری شارستانیی سلێمانی دەڵێت، هەركەسێك لە چەم و ڕووبارەكان، گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەكان مەلەبكات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەشت و سەیران، بەشێك لە هاووڵاتیان لە چەم و ڕووبارەكان مەلە دەكەن یاخود بۆ وێنەگرتن دەچنە نێو ئاو، بێ ئاگا لە مەترسی شاراوەی ڕووبار و چەمەكان كە زۆرجار قوربانیی كارەساتباری لێ دەكەوێتەوە و لەماوەی ڕابردووشدا چەندین كارەساتی ناخهەژێن ڕوویدا.
لێدوانی فەرمی: عەمیدی مافپەروەر دیار ئیبراهیم، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە سۆنگەی پەرۆشیی قووڵمان بۆ سەلامەتیی گیانی ئازیزان و لەبەر رۆشنایی ئەو ڕووداوە دڵتەزێن و جەرگبڕانەی کە لە ماوەی رابردوودا گیانی چەندین رۆڵەی ئەم نیشتمانەیان لێ سەندینەوە، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە بە توندترین شێوە هۆشداریتان پێبدەین سەبارەت بە مەلەکردن لە چەم و رووبارەکان، بەتایبەت ئەو ئاوانەی کە لێڵن، و قووڵاییەكانیان نادیارە، یان خاوەنی شەپۆلی بەهێز و گەردەلوولی ژێر ئاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی






