
شاندەکەی حکومەتی سووریا لە نزیک بەنداوی تشرین. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
شاندێکی حکومەتی سووریا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی بەنداوی تشرینیان کرد، ئەوەش بە ئامانجى زیاتر ئاساییکردنەوەى ئالۆزییەکانی ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: لە 2025-03-10، ڕێککەوتنێکی مێژوویی هەشت خاڵی لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، لەبارەی بەستنەوەی ئیدارەی خۆسەر بە حکومەت و چوونی هێزەکانی هەسەدە بۆ نێو سووپای سووریا واژۆ کرا، تا ئێستاش بەشێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ کراون و بڕیارە ئەوانی دیکەش جێبەجێ بکرێن.
لێدوانی فەرمی: بەپێی میدیاکانی سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، شاندێکی باڵای حکومەتی دیمەشق بەیاوەری هێزێکی هاوپەیمانی نێودەولەتی گەیشتوونەتە بەنداوی تشرین و هەردوولا داوای پاراستنی بەنداوەکە و دوورکەوتنەوەی لە شەڕ وئاڵۆزییەکان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەو زیانانەی بەر بەنداوەکە کەوتوون، دۆکیۆمێنت کراون بەنداوەکەش سەر لەنوێ نۆژەندەکرێتەوە، دواتر بە پێی ڕێککەوتنێک ئەرکی پاراستی ڕادەستی حکومەتی نوێی سووریا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی زانیارییەکان چاوەڕێ دەکرێت ئاگربەستی هەمیشەیی لەنێوان هەسەدە و تورکیا لە بەنداوی تشرین و دەورووبەری ڕابگەیێندرێت.
باکگراوند: بەنداوی تشرین دەکەوێتە نزیک شاری منبج، 115 کیلۆمەتر لە شاری حەلەب و 80 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوورە، لە ساڵی 1999 بە ئامانجی گلدانەوەی ئاو و دەستکەوتنی وزەی کارۆئاوی لەسەر رووباری فورات بونیادنراوە، لەدوای ئاڵۆزبوونی دۆخی سووریا لە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنتڕۆڵکرا و ساڵێک دواتر لەلایەن هێزەکانی هەسەدە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە و تا ئێستاش لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






