
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە جلی سەربازییەوە لە باکووری غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە باکووری غەززە و جەخت لە بەردەوامی شەڕ دەکاتەوە تاوەکو هەموو بارمتەکان ئازاد دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جموجۆڵی سەربازی ناوچەکە، دوێنێ سێشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە جلی سەربازییەوە سەردانی باکووری غەززەی کرد، و جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە بزووتنەوەی حەماس کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند" نەتانیاهۆ، بەیاوەری یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی باکووری کەرتی غەززەی کردووە، هاوکات، بڕیارمان داوە هەموو بارمتەکان ڕزگاربکەین و گورزی زیاتر لە حەماس بدەین''.
لە لایەکی دیکەوە: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکات حەماس ڕەتیکردەوە بارمتەکان ئازاد بکات، ئیسرائیل هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل دوایین پێشنیازی خۆی بۆ هەردوو وڵاتی نێوەندگیری دانوستاندنەکان، میسر و قەتەر ئاشکراکردووە، داوای ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 45 ڕۆژ کردووە لە بەرامبەردا حەماس 11 بارمتە ئازاد بکات، هاوکات ئیسرائیل داوای کردووە، حەماس چەک دابنێت، حەماسیش ڕایگەیاندووە لە ماوەیەکی نزیک وەڵامی پێشنیازەکە دەدەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






