ئاڤا وردەکاری کوشتنی هاووڵاتییەکی کۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 17 نیسان

ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هێزێکی ئەمنی لە کۆیە دەچنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی ئیدریس محەممەد و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوو دەدات، ناوبراو بریندار دەبێت و دواتر گیان لەدەست دەدات.
بابەتی سەرەکی: شەوی سێشەممە 15-4-2025، کەسێک بەناوی 'ئیدریس محەممەد' دوای ئەوەی هێزێکی ئەمنی دەچێتە سەر ماڵەکەی، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان ڕوودەدات و بەوهۆیەوە بریندار دەبێت و بە برینداری لەلایەن هێزەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواتر گیان لەدەست دەدات، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێوازی جیاواز ڕووداوەکە باسکرا، ئاڤاش بەدواداچوونی بۆ ڕاستی بابەتەکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: میرخان چەتۆ، کە خوشکەزای قوربانییەکەیە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئیدریس محەممەد خاڵی منە، ساڵی 2003 بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، ناچاربوو خۆی و براکانی ناحیەی کەڵەک بەجێبهێلن و ڕووبکەنە کۆیە، واتە 20 ساڵە لەنێو ماڵی یەکێتی نیشتەجێ بوون، لە کاتی شەڕەکەدا پەیوەندیمان بە خاڵمەوە کرد، بەتەلەفون قسەمان کرد، وتی هێزێکی زۆر هاتووە و منیش خۆم ڕادەست ناکەم، چونکە ئەوانە بە ئەنقەست هاتوون و مەرامی لەپشتە و دەمکوژن.
زانیاری تایبەت: ئیدریس محەممەد لە لیواکانی سەرۆککۆمار ئەفسەر بووە، پێش 13 ساڵ پەیوەندییە حزبییەکانی بچڕاندووە، هەرچەندە یەکێتی بۆ هەڵبژاردی پەرلەمانی کوردستان داوای لێکردووە سەردانی مەڵبەند بکات، بەڵام ڕەتیکردووتەوە و پێی وتوون کە غەدرم لێکراوە و چیتر پەیوەندیم بە حزبەوە نییە، هەروەها کوڕێکی لە هێزەکانی زێرەڤانی وەک پێشمەرگە دامەزراوە، بۆیە یەکێتی لەمە نیگەران بووە و جارێکی دیکە کەیسەکەیان لە دادگا جوڵاندووە. میرخان چەتۆ وا دەڵێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کوشتنی ئیدریس محەممەد هیچ پەیوەندی بە بابەتی دوژمندارییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەبابەتی حزبایەتییەوە هەیە، خۆ ئەگەرنا 20 ساڵە لە شوێنێک نیشتەجێیە کە ماڵی یەکێتییە بۆ دەستگیریان نەکردووە، ئێستا بیانووی پێ دەگرن. بەوتەی میرخان چەتۆ.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شەوی سێشەممە هێزێکی ئەمنی هاوبەش چوون بۆ دەستگیرکردنی کەسێک بەناوی (ئیدریس) کە هاووڵاتییەکی مەدەنیە و هیچ پلەیەکی سەربازی نییە، هەروەها تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ کەس بە گوێرەی یاسای 406ی قەتڵ لەلایەن دادگاوە داواکراو بوو.
سەرچاوەکەی هێزەکانی کۆماندۆ وتیشی: ئەو هاووڵاتییە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە و شەڕە تەقە دروست بوو، لە ئەنجامدا ناوبراو بەبرینداری کەوتە دەست هێزە ئەمنییەکان و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. تۆمەتبارەکە دەمێکە لە قەزای کۆیە نیشتەجێیە و چاوپۆشی لێکرابوو، بەڵام بەهۆی جوڵاندنەوەی کەیسەکەی لەلایەن دادگاوە داوا کرا خۆی ڕادەست بکات، بەڵام خۆی ڕادەست نەکرد، بۆیە ئەمە ڕوویدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ئیدریس محەممەد لە کۆیەوە بۆ ناحییەی کەڵەک گواسترایەوە و لە گۆڕستانی بشیریان بەخاکیان سپارد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە






