
دەروازەی سنووریی باشماخ- وێنە؛ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئاڤا نیوز
ئاڤا لە دەروازەی باشماخ زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار دیار نەماوە، بۆ ئەم مەبەستە چوار کۆمپانیای گەورە کە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای یەکێتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت لەو بابەتە تێوەگڵاون.
وێنە گەورەکە: لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلار كە دەكاتە 240 دەفتەر دیارنەماوە، چوار كۆمپانیای گەورەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل تێوەگلاون، بە واستە و بەرتیلدان پارەی گومرگانەیان نەداوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بابەتەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو چوار كۆمپانیایە لەلایەن بەرپرسێكی باڵای یەكێتییەوە سەرپەرشتییان دەكرێت و چاوپۆشییان لە پارەی گومرگ لێكراوە، دوای ئەوەی بابەتەكە ئاشكراش بووە هیچ كەسێك لە خاوەن و سەرپەرشتیاری كۆمپانیاكان و بەرپرسانی گومرگ دەستگیر نەكراون، بەڵكو تەنیا كارمەندێكی بەشی ژمێریاری گومرگی باشماخ دەستگیركراوە و ئەویش هەر زوو ئازاد كراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوی كۆمپانیاكان و ئەو بەرپرسەی كە خاوەنیانە و هەروەها ئەو كارمەندەشی كە دەستگیر كراوە لە لای ئاڤا میدیا پارێزراون و هەر چواریان هی بەرپرسێكی باڵای یەكێتین، هەر ئۆتۆمبێلێكیان هاوردە كردووە یەك فلسیان نەداوە بە حكوومەت، سەرچاوەكە دەشڵێ ئۆتۆمبێلەكان چینی و ئەمریكی بوونە، دوو كۆمپانیا ئۆتۆمبێلی چین و دووانەكەی دیكەش ئۆتۆمبێلی ئەمریكییان هاوردە كردووە.
ئەمەش بزانە: ئەو كۆمپانیایانە كاتێك ئۆتۆمبێلەكانیان هاوردە كردووە لەڕێگەی چەند بەرپرسێكی دەروازەكە و كارمەندێكی ژمێریاری گومرگی باشماخەوە وەسڵی تەزویریان بۆ كراوە بەبێ ئەوەی پارە بدەن لە كۆمپیتەر داخڵیان كردووە و ئەو ژمارە فەیكانەی كە تۆماریان كردووە نێردراون بۆ وەزارەتی دارایی، ئێستا كە كەیسەكە ئاشكرا بووە هەمان بەرپرس خەریكی داخستن و پەردەپۆشكردنی كەیسەكەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت