ئاڤا نیوز
سەرەڕای هەڵوەشاندەنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قیادة الثورة)ی بەعس، بەڵام جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک هێشتا ناتوانن زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بۆ کێلان بەکار بهێنن. گەنجانی ناوچەکەش ناچارن گوندەکانیان بەرەو شار چۆڵ بکەن.
لێدوانی فەرمی: دەشتی خدر، جووتیارێکی گوندی شەناغەیە، لە باوانییەوە هەزار دۆنم زەوی بۆ ماوەتەوە، بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت، لەو هەزار دۆنمە تەنها 50 دۆنمی کێشەی لەسەرە و سوپای عێراق ڕێگەی پێنادات ئەو 950 دۆنمەی کێشەی لەسەر نییە بەکاری بهێنێت و کشتوکاڵی لەسەرە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە دوای ڕووداوەکانی گوندی شەناغە داوا لە جووتیاران کرا تەنها مانگێک دەست لە کێڵانی زەوییەکانیان هەڵبگرن تا کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت، بەڵام وا نزیکەی دوو مانگ تێپەڕ دەبێت و سوپا ڕێگرە لە کێڵانی زەوییەکان و کێشەی جووتیارانی کورد تائێستا چارەسەر نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە ساڵيکە سوپای عێراق فشارەکانی لەسەر جووتیارانی کورد توند کردووەتەوە و ڕێگە بە جووتیاران نادات لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کار بکەن، ئەمەش وای کردووە بەشێکی زۆری گەنجانی گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان لە بێ کاریدا گووندەکان جێ بهێڵن و بەرەو شار کۆچ بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی هەردوو بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و لیژنەی کاروباری باکوور، یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دۆنم زەویی جووتیارانی کورد زەوتکراون، لەو ژمارەیەش 40 هەزار دۆنم زەوی دەکەوێتە سنوری گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسیش ئاسۆی چارەسەر کردنی کێشەی ئەم زەوییانە ڕوون نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





