هاوپەیمانان جەخت لە جێبەجێكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن دەكەنەوە
- کوردستان
- 18 نیسان

عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ ڕاب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان دووپات لە گرنگی جێبەجێكردنی خاڵەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی دیداری نێوان عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ ڕاب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، پێشخستنی پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن خرانه بەر باس.
لێدوانی فەرمییەکان:
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمریكا و هاوپەیمانان بەگرنگیيەوە لە جێبەجێكردنی خاڵەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە دەڕوانن و ڕژدن لەسەر جێبەجێكردنی خاڵەکانی.
عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەش، پابەندی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و ڕیفۆرمی زیاتر دووپاتكردەوە، بەئامانجی پرۆفێشناڵكردنی هێزەكانی پێشمەرگە.
باکگراوند: ڕۆژی 21ـی ئەیلوولی 2022، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد، تێیدا ئەمریكا دووپات لە پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە، لەبەرامبەردا یاداشتنامەكە دەستنیشانی ئەو بەرەوپێشچوونانە دەكات كە لەبواری چاكسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەكاندا بەدیهاتوون، هاوكات وەزارەتی پێشمەرگە پابەند دەكات بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی زیاتر لەپێناو زیاتر پرۆفێشناڵکردنی هێزەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن






