عێراقچی: ئەگەر نیازپاکی لە دانوستاندنەکان هەبێت ئەنجامی ئەرێنی بەدوایدا دێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 نیسان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتن دەڵێت، ئەگەر هەیە ئەنجامی ئەرێنی لە دانوستاندنەکان بەدەستبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 19ـی 4ـی 2025، دووەم گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، بەپێی وتەی هەردوولایەنی ئەمریکی و ئێرانی دانوستاندنەکەیان بە ئەرێنی وەسف کرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری لە ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر ڕاستگۆیی و نیازپاکی لە دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بێت، دەتوانرێت ئەنجامی ئەرێنی بەدی بهێنرێت.
لەلایەکی دیکە: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتێکدا جیهان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و هەڕەشەی گەورە بووەتەوە بۆ سەر سەروەری یاسا و بەها مرۆییە هاوبەشەکان، ئێمە پابەند دەبین بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی، وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، شاندە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە لە عومان کۆببنەوە و دواتر شاندە دیپلۆماسییەکان کە پێکدێن لە عەباس عێراقچی و ستیف ویتیکۆف، ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەر لە هەمان وڵات دانوستاندن بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






