سەرۆککۆماری عێراق: پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی و لێبووردەیی تەرخانکرد
- عێراق
- 21 نیسان

وێنە: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی و لێبووردەیی تەرخانکرد و بۆ کۆچی دوایشیی، سەرەخۆشی لە مەسیحییەکان و هەموو خەڵکی جیهان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، مرۆڤدۆستی، ڕەتکردنەوەی جەنگ، داوای ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان، ئەو هەڵوێستانەن کە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانی پێی دەناسرا و لەم بوارانەشدا جێدەستی دیاربوو، بە کۆچی دوایشیی جیهان کەسایەتییەکی ناوازەی ئاینیی و مرۆیی لەدەستدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاریی و لێبووردنی ئاینیی تەرخانکردبوو، بۆ کۆچی دوایشیی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەنیسەی کاسۆلیکی، مەسیحییەکان و هەموو جیهان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش






