
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
میزان موراجەعەی مانگی سێ نێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆش شاندێکی تەکنیکی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لیستی مووچەی مانگی چواریان لەگەڵ خۆیان بردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون، سبەی سێشەممە لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن بۆ وردبینیکردن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لیستی مووچەی مانگی چواریان لەگەڵ خۆیان بردووە، شاندەكە پێكهاتوون لە هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و سبەی سێشەمە چەند ئەندامێکی تریش دەگەنە بەغدا.
لە لایەکی دیکەوە: داهاتی ناوخۆ وەک پێشتر ئاڤا بڵاوی کردبووەوە نزیکەی 49 ملیار دینارە و سبەی سێشەممە ڕادەستی لقی هەولێری بانقی ناوەندی عێراق دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سبەی سێشەممەوە وردبینیکردن لە لیستی مووچە لە بەغدا دەست پێدەکات، وەزارەتی دارایی عێراق هەر پرسیار و سەرنجێکی هەبێت لەگەڵ شاندی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
ئەمەش بزانە: وەک پێشتر ئاڤا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دارایی خانوویەکی لە بەغدا بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی شاندەکە لێی بمێنێتەوە، ئۆتۆمبێلێکیشیان بۆ شاندەکە کڕیوە بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی لەوێ دەمێننەوە بەکاری بهێنن، شاندەکەش ناگەڕێنەوە هەتا پارەی مووچە نەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی



