
پزیشکەکانی سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی
ئاڤا نیوز
پزیشکەکانی سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی دوایین زانیاریان لەسەر دۆخی تەندروستی ناودار بڵاوکردەوە و دەڵێن، کاردانەوەی بۆ چارەسەرییەکان بەگوێرەی پێویست نییە، مەترسی لەسەر ژیانی زۆر بەرزە.
چیرۆکی سەرەکی: ئۆندەر ماوەی 6 رۆژە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، بەهۆی ئەوەی تەندروستی لە مەترسیدایە، لە ژووری چاودێری چڕ دەرنەهێنراوە و ڕۆژانە لەلایەن پزیشەکەکانەوە زانیاریی لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی بڵاودەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: پزیشەکەکان دەڵێن: "ئەمڕۆ بەشی لای ڕاستی دڵی دەستی بە گرژبوونەوە کردووە، لە کاتێکدا پێشووتر هیچ گرژبوونی نەبوو، ئەمەش کەمێک هیوا بەخشە، بەڵام واناکات ئۆندەر لە مەترسی ڕزگار بکات، لەبەر ئەوەی کارادنەوەی بۆ چارەسەرییەکان بەپێی پێویست نییە، دڵی لە ژێر ئامێر کاردەکات، مەترسی لەسەر ژیانی زۆر بەرزە، بەردەوام دەبین لەوەی بە دان بەخۆداگرتنەوە چاوەڕێی چاکبوونەوەی بکەین".
چی ڕوویدا: شەش ڕۆژ لەمەوبەر، سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی بەهۆی پچڕانی دەماری دڵی تووشی جەڵتەی دڵ بوو، ماوەی 12 کاتژمێر گەورەترین و سەختترین جۆری نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا، لەو ڕۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ چاوی نەکردووەتەوە و دۆخی تەندروستی مەترسی تێنەپەڕاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






