
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عێراقچی کە وەکو وتاربێژی سەرەکی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سیاسەتی ئەتۆمی لە واشنتن بانگهێشت کرابوو، دواتر بانگهێشتنامەکەی هەڵوەشێنرایەوە.
وێنە گەورەکە: لەدوای بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەشێوەی ناڕاستەوخۆ، چەند گۆڕانکارییەکی نوێ هاتوونەتە ئاراوە و چاوەڕوان دەکرێت دانوستانەکان ئەنجامی هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای "کارنیگی" بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: وتارەکەمان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی سیاسەتی ئەتۆمی هەڵوەشاندەوە بەهۆی داواکاری تیمی ئێرانەوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری بۆ سنووردارکردنی پرسیاری پێشکەشکار و ئامادەبووان.
لەلایەکی دیکەوە: نوێنەری هەمیشەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بابەتی هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەکەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە، ئەم هەڵوەشاندنەوەیە داوای بڕیاری ڕێکخەری کۆنفرانسەکە دێت لە گۆڕانکاری لە شێوازی وتاربێژی سەرەکی عێراقچی بۆ دیبەت.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانبوون لە بانگهێشتی عێراقچی، مارک واڵاس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی یەکگرتوو ڕایگەیاندبوو، ئەو کەسە دەستی بە خوێنی ئەمریکییەکان سوورە و پێشتر فەرماندەی سوپای پاسداران بووە هاوکات ئەندامی سوپای قودس بووە، بۆیە دەبێت ئەو بابەتە هەڵبوەشێندرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





