
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتن بە ئاراستەیەکی باش و دروستدا دەڕۆن.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران دوو گەڕی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە عومان و ڕۆما بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامداوە. هەر دوو وڵاتیش دانوستانەکانیان بە بەرهەمدار و بوونیادنەر وەسف کردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا بەڵام بە ئاراستەیەکی باش و دروستدا دەڕۆن.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە بکرێت بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخراوە.
زانیاریی زیاتر: یەکەم گەڕی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکان لە مەسقەتی پایتەختی عومان، دووەم گەڕی دانوستاندن لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوون، بڕیارە گەڕی سێیەمیش هەر لە عومان بەردەوام بن.
باکگراوند: لە دوای ساڵی 2018ـەوە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، ئەم دانوستاندنانە یەکەمین دانوستاندنن لەم ئاستەدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامبدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش






