
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە بەریتانیا میوانداری خولێکی نوێی دانوستاندن دەکات کە ئەمریکا و ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپی تیایدا بەشداری دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاگربەست لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ ڕابگەیێنێت، بەڵام تائێستا ڕووسیا بە پێشنیازی ئاگربەستی 30 ڕۆژەی ئەمریکا ڕازی نەبووە و لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرۆکایەتی دانوستاندنەکان دەکات و، هەریەکە لە کیس کیلۆگ، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ئۆکراینا و ئیمانوێل بۆن ڕاوێژکاری دیپلۆماسی و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
لەلایەکی دیکەوە: لایەنی ئۆکرانیا بە نوێنەرایەتیی ئەندری یەرماک، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا و ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوە و ڕوستەم ئومێرۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکراینا بەشداری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکەی لەندەن لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترەمپ ئامادەیە کریمیای لکێنراو بە مۆسکۆ وەک خاکی ڕووسیا بناسێنێت.
ئەوەش بزانە: بڕیارە لەم هەفتەیەدا ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ڕووسیا بکات، کە ئەمە چوارەم سەردانی نوێنەرەکەی ترەمپە بۆ ئەو وڵاتە لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ بووەتەوە سەرۆکی ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
دانیمارک هێزی زیاتر ڕەوانەی گرینلاند دەکات






