وەزارەتی تەندروستی لەبارەی گیانلەدەستدانی شۆخان عەبدوڵڵا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا
- تەندروستی
- 24 نیسان

فەرمانە وەزارییەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئەو نەخۆشەی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری بۆ کرابوو، پێکهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی سێشەممەی ڕابردوو، کەسێک بەناوی 'شۆخان عەبدوڵڵا' لە نەخۆشخانەی سەفینی تایبەت لە سلێمانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بۆ کرا، بەڵام بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە 24-4-2025، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی گیانلەدەستدانەکەی بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، د.ئارام عەبدوڵڵا محەممەد کە ناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتییە، لە کارەکانی ڕادەگیرێت تا کۆتاییهاتنی کاری لیژنەکە، چونکە ناوبراو سەرپێچی ڕێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2024 و فەرمانی وەزاری ژمارە 4304ی لە ڕێکەوتی 3-7-2023 کردووە و ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە پسپۆڕیی ئەم پزیشکە نییە.
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بەو نەخۆشخانەیەی نەخۆشە تیایدا گیانی لەدەست داوە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسا و ڕێنماییەکان تایبەت بە نەبوونی ڕێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی نەخۆشخانەکە، پێبژاردن بە نەخۆشخانەی 'سەفین'ی تایبەت لە شاری سلێمانی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە، "لە پێناو سەلامەتیی نەخۆش و چارەسەرییەکانی، هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سەفین دادەخرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






