
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو و پسووڵەی سەنتەری زمان
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ داواکاری ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەددین دەکات کە گلەییان هەیە و دەڵێن، لە سەنتەری زمانی زانكۆکان كاتێك بەشدار دەبیت بۆ هەر خول و كۆرسێك، پارەیەكی زۆرت لێ وەردەگیرێت، بەڵام لەسەر ئەو وەسڵەی كە پێتی دەدەن پارەیەكی زۆر كەمی تێدا دەنووسرێت. وەزیری خوێندنی باڵا لەوبارەیەوە دەڵیت، مافی قوتابیان وەردەگرمەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان سەنتەری تایبەت بە زمان هەیە بۆ دیارکردنی توانستی فێرخوازان و ئەوانە خوازیاری بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵان لە ماستەر و دکتۆرا، کە لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لەو تاقیکردنەوانەدا بڕە پارەیەک دەدەن بە زانکۆ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە فێرخوازان نموونەی پسوڵەکانیان بۆ ئاڤا ناردووە و باس لەوەدەکەن، 50 هەزار دینارمان داوە بە زانکۆ بەڵام لەسەر پسووڵەکە نووسراوە 30 وەرگیراوە، هەروەها یەكێکی دیکە لە قوتابییەکان دەڵیت، 150 هەزار دینارم داوە بەڵام لەسەر پسووڵەکە نووسراوە کە 90 هەزار دینار وەرگیراوە، بەقسەی ئەو خوێندکارانە بێت گەندەڵی لەو سەنتەرانە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکایەتیی زانکۆ سەڵاحەددین لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بابەتەکە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.
لەلایەکی دیکەوە: توانا نەجەف، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا ڕاگەیاند، ڕاستە ئەو پسووڵانە ڕاستین و ساختە نین بەڵام بابەتەکە شتێکی دیکەیە و فێڵکردن نییە.
- بۆ ئەوەی سەنتەرەکە دووربێت لە واستە و گەندەڵی ئێستا کارەکان دراوە بە کۆمپانیایەکی بەریتانی و ئەو سەرپەرشتی دەکات.
- بەپێی ڕێککەوتن ئەو بڕە پارەی لە قوتابی وەردەگیرێت بەشێکی بۆ حکومەتە و بەشەکەی دیکەی بۆ کۆمپانیاکەیە.
- تەواوی پارەکە لەسەر پسووڵەکان نانووسرێت لەبەر ئەوەی دەبێت هەمووی حکومەت بنێردرێت.
- بابەتەکە پارە خواردن و گەندەڵی نییە، بەڵکو تەنیکێکە و بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەکرێت و نهێنی تێدا نییە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند، سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەم بۆ باسکردنی پسووڵەی سەنتەری زمان، داوا لە قوتابیان دەکەم ئەوانەی سکاڵایان هەیە ڕۆژی یەکشەممە، سەردانی وەزارەت بکەن و حەقیان بۆ وەردەگرمەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە سەعات حەوتی ئاڤا میدیا، زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی ساڵێک زیاترە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کردووە و بەشێک لەو پارەی لە قوتابییان وەردەگیرێت بۆ ئەو کۆمپانیایە دەچێت، بەشێوەیەک لە هەر 150 هەزار دینارێک بڕی 60 هەزار دیناری بۆ ئەو کۆمپانیایە دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





