
حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع. سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سوودانی، شاندێکی فەرمی حکومەت بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەگاتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ گفتوگۆکردن لە سەر چەند تەوەرێک لەگەڵ سەرۆکی سووریا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بۆ جاری دووەم عێراق بە ئاشکرا شاندێکی ئەمنی و هەواڵگریی ڕەوانەی سووریا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 25-4-2025، بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، شاندێکی فەرمی حکومەت بە سەرۆکایەتی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی گەیشتە دیمەشق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا، بەرەنگاربوونەوەی هەر جموجۆڵێکی تیرورستان، فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئامادەکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی نەوتی عێراق لە ئەگەری بەکارهێنانی بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی خاکی سوریاوە بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست، ئەو تەوەرانەن کە شاندی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا تاوتوێی دەکات.
ئەمەش بزانە: شاندە فەرمییەکەی عێراق جگە لە شەتری، بەرپرسانی هەریەکە لە فەرماندەیی هێزەکانی سنوور لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتەکانی نەوت و بازرگانی و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان لەخۆدەگرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 26-12-2024، دوای تەنیا 18 ڕۆژ لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش





