تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێردا تەرمی 25 کەس لە سووریا دەدۆزرێنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 نیسان

دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سووریا
ئاڤا نیوز
تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سووریا دەدۆزرێتەوە کە 17 ڕووفاتی تێدا بووە، هاوکات هەشت کەسی دیکەش لە شارێکی ئەو وڵاتە کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی موختارییە لە دەورووبەری حومس دۆزراوەتەوە کە ڕووفاتی 17 کەسی تێدا بووە، ئەو کۆمەڵکوژییە لەسەردەمی بەشار ئەسەد دا کراوە کە ئەو هاووڵاتیانەیان بە چەقۆ کوشتووە.
زانیاریی زیاتر: دوو سەربازی سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی سووریا لەلایەن دوو چەکداری نەناسراو لە ناوەڕاستی شاری حەما کوژران، هاوکات لە لایەن چەند چەکدارێكی نەناسراوە لەسەر ماتۆڕەوە تەقەیان لە گەنجێک کردووە کوشتوویانە، هاوکات لە شاری حەلەبیش دوو چەکداری پێشووی گرووپی چەکداریی "حیزبوڵڵای لوبنانی" کوژران.
- لە دەورووبەری باکووری شاری لازقییە گەنجێک لەبەر دەرگەی ماڵەکەی دا بە دەستدرێژیی چەکدارانی نەناسراو کوژراوە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا لە دەورووبەری حومس گەنجێکیان بە گوللە کوشت، دواتر تەرمەکەیان بەشەقامەکان پەلکێش کرد و فڕێیاندا.
- خێزانێک لە کاتی دانیشتنیان لە بەردەم ماڵەکەیان لە گەڕەکی "فورنی نازحین" بە تەقە کرانە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






