
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن ئاماژەی بەوە کردووە، لە حاڵەتی شکستهێنانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران، "کارەسات" لەناوچەکەدا دورست دەبێت، عێراق توانیویەتی لەو شەڕەی لەناوچەکەدا هەن خۆی بەدوور بگرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ساڵانێک ناکۆکی و هەڕەشەکردن لە یەکتری، مانگی نیوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عوممان سێ خولی دانوستانیان ئەنجامدا و هەردوولا نزیکن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆکانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند:
- عێراق پشتیوانی لە پرۆسەی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران دەکات، هاوکات هیواخوازە هەردوولا بگەنە لێکتێگەیشتن.
- شکستی بژاردەی دیپلۆماسی لێکەوتەی کارەساتبار بۆ ناوچەکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
-عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەی غازی ئێرانی دەگەڕێت کە نزیکەی 33 %ی کارەبای عێراق دابین دەکات.
- دانوستانەکان لەگەڵ چەند وڵاتێک لە ئارادایە، لەوانە تورکیا، ئوردن و وڵاتانی کەنداو، بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کارەبا.
- عێراق هەوڵ دەدات خۆی لە گرژییەکانی ناوچەکە دوور بخاتەوە، بەشێک نییە لەو کێشانە بەڵکو هەوڵدەدات بەشێک بێت لە چارەسەر.
- سەرکەوتوو بووین لە دوورخستنەوەی وڵاتەکەمان لە بڵێسەی شەڕەکانی ناوچەکە و کار بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم سیاسەتە هاوسەنگە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە 24ی نیسان، فوئاد حوسێن, بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن و چەندین دیداری دوو قۆڵی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






