
ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن کە بە "بەڕازیلی" ناسراوە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دووبارە هاوردەکردنەوەی جۆرێکی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن کە بە "بەڕازیلی" ناسراوە، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی کۆمپانیاکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو، عێراق گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی بەڕازیل کرد بۆ کڕینی چەند جۆرێکی تانک و چەک لەو وڵاتە، هەر بەپێی ئەو گرێبەستە بەڕازیل گڕیبەستێکی دیکەی بەسەر بەغدا سەپاند ئەویش کڕینی هەزاران ئۆتۆمبێلی جۆری ڤۆڵکسواگنی "بەڕازیلی" بوو لە ساڵانی نێوان 1983 بۆ 1988، کە بەسەر ئەفسەر، جێگری ئەفسەر، کارمەندانی وەزارەتی بەرگری ئەوکاتەی عێراق و کەسوکاری کوژراوانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دابەشکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی بەڕازیل و دەزگای بازرگانی و وەبەرهێنانی بەڕازیل (ApexBrasil) ، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی بەسەرۆکایەتیی ئەسیر غڕێری، سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد.
زانیاریی زیاتر: لە پەراوێزی سەردانەکەدا، شاندەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن لە کۆبوونەوە و تیایدا باس لە ڕێککارەکانی کارکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و لقی بەڕازیلی کۆمپانیاکە بۆ دووبارە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری "بەڕازیلی" کرا.
ئەمەش بزانە: بەرپرسانی کۆمپانیاکە چەندین جۆر و مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی "بەڕازیلی" و ئامیری نوێیان بۆ شاندەکە خستووەتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





